داعش تێكبه‌ربوونه‌وه..15 یان له‌یه‌كدی كوشت

مووسڵ-KDP.info-. تیرۆریستانى داعش له‌نێو خۆیاندا بوو به شه‌ڕیان و 15 یان له یه‌كدی كوشت، له‌شاروچكه‌ى باشیكیش له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك تیرۆریست كوژران.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: " له گه‌ڕه‌كی شێخ فه‌تحی شارى مووسڵ دوو گرووپی تیرۆریستی داعش بوو به شه‌ڕیان و له ئاكامی شه‌ره‌كه‌یشدا به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان 15 تیرۆریستى داعش كوژران و، له شارۆچكه‌ی باشیك به‌رمیلیكی مین به ده‌ست تیرۆریستان ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه هۆی كوژرانی 8 داعش كه یه‌كێكیان شاره‌زای مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه به ناوی ( ئه‌بو هاجه‌ر ئه‌لمیسری ) ".
(مه‌موزینى) گوتیشى:"داعش 89 كه‌سیان له مووسڵ له‌به‌ر نه‌چوونیان بۆشه‌ڕ ده‌ستگیركرد و له ناحیه‌ى گه‌یاره‌یش داعش 5 ئه‌فسه‌ری پێشووی سوپای عیراقیان گولله‌باران كرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تۆبه‌یانكردبوو؛ هاوكات دوو میلیۆنیشیان له هه‌ر كه‌سێك له‌وانه‌ی ده‌ستگیریان كردوون وه‌ریان گرتووه كه ژماره‌یان 300 كه‌س بووه.
نه‌شوان به‌رزنجى




