به یهك نیشان، 50 داعش كوژران.. گهورهتیرۆریستیان تێدان

مووسڵ-KDP.info- فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، کۆبوونەوەیەکی داعشانی كرده ئامانج و، بهیهكجار 50ی لێ كووشتوون كه گهورهتیرۆریستیشیان تێدان.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(عیسمەت رەجەب)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، باڵاخانهی دیوانی مزگەوتەکانی داعشانیان لە مووسڵ کردە ئامانج، کە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی داعشی تێدا بوو، لە ئاکامدا 50 له داعش كوژران كه گهورهتیرۆیستیان تێدا بوون.''
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، جگە لە کوژراوانی داعش، بەھۆی بۆردوومانەکەوه، ژمارەیەک ھاووڵاتی سڤیلیش کوژراون و برینداریش ههن.
باڵاخانهی دیوانی مزگەوتەکانی داعش، دەکەوێتە ناوچەی 'نەبی شیت' ناوەڕاستی شاری مووسڵهوه، كه به هۆی بۆردوومانهكهوه خاپوور بووه.
بڵند ئیبراھیم




