تا دێ، رێژه‌ی بیانییه‌كانی نێو داعش هه‌ڵده‌كشێ

واشنتن-KDP.info- تێخوێندنه‌وه‌یه‌كی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكایی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئاشكرای ده‌كات كه، نزیكه‌ی 30هه‌زار كه‌س له نێویاندا 250 ئه‌مه‌ریكایی، وڵاته‌كانیان جێ هێشتووه و چوونه‌ته نێو داعشه‌وه، كه له عێراق و سووریادا زۆر شوێنیان داگیر كردووه.
له توێژینه‌وه‌كه‌ی كۆنگرێسدا كه هه‌ردوو پارتیی كۆماری و دیمۆكراته‌كان ئه‌نجامیان داوه، هاتووه، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هه‌بوونی ستراتیژێك بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی گه‌شتی ئه‌و كه‌سانه، كۆڵه‌واره؛ داوایش ده‌كات ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته به‌ر و، زانیاری له نێو وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ره‌وه‌یشی، ئاڵوگۆڕی پێ بكرێت.
ئه‌و ژماره‌یه(30هه‌زار) پتره له‌و ژماره‌یه‌ی كه به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی پار و، كاتێك ده‌سته‌ڵاتداران ده‌یانگوت(100) ئه‌مه‌ریكایی پێوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆنگرێس كه به‌ره‌نجامی تێخوێندنه‌وه‌یه‌كی شه‌ش مانگییه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ده‌یان له چه‌كدارانی نێو ڕیزه‌كانی داعش، گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان. هاوكات ده‌ڵێ، ''له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین گرووپی جیهادیی جیهانی له مێژوودا به‌ره‌وڕووین.''
به‌وه‌یش كۆتایی هێناوه كه، ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێكار له ئه‌مه‌ریكا، به‌ده‌ست ڕێگریكردنی زۆرینه‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكاییانه‌وه كه، بۆ به‌شداری له كێشه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن، گیرۆده بووه.
تێخوێنه‌ندنه‌وه‌كه حكوومه‌ته‌كانی دی، به تایبه‌ت هه‌ندێكی ئه‌ورووپاییه‌كانی داوه‌ته به‌ر ڕه‌خنه، به‌وه‌ی كه، نه‌یانتوانیوه ڕێوشوێنی پێویست نموونه‌ی پشكنینی گه‌شتیاران بگرنه به‌ر تا بزانن، داخۆ له لیستی تیرۆریسته داواكراوه‌كاندان، یاخوود پاسپۆرته‌كانیان ساخته‌ن.




