له هه‌كاری 2 سه‌ربازی تورك كوژران
__2015_09_29_h21m27s48__LB.jpg)
هه‌كاری-KDP.info- تۆزێ لەمەوبەر، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی توركیادا تەقییەوەو، دوو سه‌ربازی تورك كوژران.
سه‌یاره‌یه‌كی سه‌ربازی تورك له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو هه‌كاری، بۆمبێکی چێنراوی دەستی پەکەکەی پێدا تەقییەوە و، دوو سه‌ربازی لێیان کوشت.
هه‌ر دوای ئه‌م ڕووداوه، توركیا بە فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئاسمانی هه‌كاری چاودێری دەکا و، بە شوێن ئەوانەدا دەگەڕێ بۆمبەکەیان داناوەتەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان تاوه‌كو ئێستا هیچ چه‌كدارێكی په‌كه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ده‌ستی پێكردوه و پێده‌چێت ئه‌مشه‌و شه‌ڕی په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی تورك هەڵبگیرسێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به فه‌ر‌مانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا، دیسان هاتوچۆ له ناوچه‌ی (بیسمیل)ـی سه‌ر به (ئامه‌د) قه‌ده‌غه كرایه‌وه و ده‌یانه‌وێت زەمینەی شەڕ خۆش بکەن؛ پێیان وایه كه په‌كه‌كه‌یه‌كی زۆر له‌و ناوچه‌یه هه‌ن.
كارزان گلی




