٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

415 حاڵه‌تی كولێرا له‌ عێراق تۆمار كراوه‌

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info-  تا ئێستا ٤١٥ کەس لەعێراق لەبەر پیسبوونی ئاوی خواردنەوە، تووشی نەخۆشی کولێرا بوونە و، مەترسیەکەیش تا ئێستا بەردەوامە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەشواق جاف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ وەزیری تەندروستیی حکوومەتی عێراق لەبەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کولیرا بانگهێشتی پەرلەمان کرا و، ڕەخنەی زۆریشی لێ گیرا، چونکە تاوەکو ئێستا ٤١٥ کەس تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە، بەڵام ئاماری ئەو کەسانەی بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە ئاشکرا نەکراوە."

(ئەشواق جاف) گوتیشی، ئەو نەخۆشانە چارەسەریان وەرگرتووە و، زیاتریش کچ تووشی ئەو نەخۆشیە بوونە تا کوڕ.

(جاف) ئاماژەیشی دا، پێویستە لە ھەرێمی کوردستانیش ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە بگیرێت، چونکە مەترسیدارە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار