سەروکی کەتەلۆنیا راپێچی دادگا دەکرێت

ههولێر-KDP.info- دادگا، ئهمڕۆ رۆژی سێشەممە، داوای سەرۆکی کەتەلۆنیای کرد بۆ لێپرسینەوە، گوایە تاوانی كردووه، چونكه بە نائاسایی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2014 بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە ئیسپانیا ساز داوه و، ئهمیش گوشارێکی زۆرتر لەسەر جیاخوازەکان درووست دەکات پاش کۆنترۆڵکردنی پەرلەمانی خۆجێییان.
هەر دوو رۆژ پاش ئەوەی (ئارتوور ماس) سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی هەرێمیدا بۆ سەربەخۆیی راگەیاند، دادگای باڵای کەتەلۆنیا لە 15ی ئۆکتۆبهر بۆ لێپرسینەوە داوای کردووە و، پێداچوونەوە لە شیانی سزادانی بە هۆێ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە 9 ئۆكتۆبهری ساڵی 2014 بە پێچەوانەی فەرمانی دادگا.
ئەو هەنگاوە لە لایەن دادگای باڵای کەتەلۆنیاوە لە کاتێکدا دێت، پێداگری لە نێوان (ئارتوور ماس) و حکوومەتی ئیسپانیادا قووڵتر بووەتەوە پاش سەرکەوتنی (ئارتوور) و هاوکارانی لەو هەڵبژاردنە هەرێمیەدا.
پابەند بەو دەرئەنجامە جیاخوازەکانی کەتەلۆنیا بەڵێنیان داوە لە ساڵی 2017 سەربەخۆییان رابگەیهنن، بەڵام مەدرید بهڵێنی داوه یهكپارچهیی ئیسپانیا بپارێزێت و دژ بهم ههنگاوه دهوستێتهوه.
VOA




