پێدهچێ سهردانهكهی وهزیری نهوتی عێراق بۆ باسی بوودجه بێ
__2015_09_29_h18m48s44__LB.jpg)
بهغدا -KDP.info- ئەمڕۆ وەزیری نەوتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد؛ پهرلهمانتارێك دهڵێ ڕەنگە سەردانەکە پەیوەندیی بە پڕۆژەیاسای بوودجەوە ھەبێت.
(ئەردەڵان نوورەدینی) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەمێکە بڕیار بوو وەزیری نەوتی عێراق سەردانی ھەرێم بکات، بەڵام ئەم سەردانەی ئێستای ڕەنگە پێوەندیی بە پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی دابێوە ھەبێ، لەبەر ئەوەی پڕۆژەیاساکە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و بڕیارە مانگی دابێ ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، بۆیە پێویستە ھەرێم و بەغدا گفتوگۆ بکەن لەبارەی بەشەبوودجەی ھەرێمی کوردستان لەو پڕۆژەیاسایە."
(ئەردەڵان نوورەدینی) گوتیشی، پێویستە ئەوە یەکلایی بکرێتەوە ھەرێمی کوردستان نەوتی خۆی بە شێوەی سەربەخۆ دەفرۆشێت وەکو ئەوەی ئێستا یاخود ڕێککەوتنێکی نوێ دەکرێت، چونکە پێویستە پێش ھاتنی بوودجە ئەم کارە بکرێت.
پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی دابێ، بڕەکەی ١١٣ترلیۆن دینارە و، بەشی ھەرێمیش ١٣ترلیۆن دینارە و، کورتهێنانەکەیشی ٢٩ترلیۆن دینارە.
بڵند ئیبراھیم




