75 ئه‌میر به خێزانه‌وه به‌ره‌و سووریا ڕایان‌كرد
__2015_09_29_h16m11s12__LB.jpg)
مووسڵ-KDP.info- له مووسڵ 75 ئه‌میر به خێزانه‌وه ماڵیان له 24 كۆسته‌ر بار کرد و به‌ره‌و سووریا ڕایان‌كرد.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ 75 له ئه‌میره‌كانی داعش له مووسڵ ماڵیان له 24 كۆسته‌ر تێك نا و به‌ره‌و سووریا ڕایان‌كرد."
(مه‌موزینى) دەیشڵێ، تیرۆریستانى داعش 3 هاوڵاتی كوردیان له مووسڵ گولله‌باران كرد، چونكه ئامادە نەبوون بچنه به‌ره‌كانی شه‌ڕ؛ له گه‌ڕه‌كی وادیعهگابیش 5 ته‌رمی داعش كه‌وتبوون كه شوێنی گولله‌ی قه‌ناس به لاشه‌یانه‌وه دیار بوو.
نه‌شوان به‌رزنجى




