په‌رله‌مان دوو وه‌زیری بانگهێشت كردووه
__2015_09_28_h18m54s51__LB.jpg)
به‌غدا-KDP.info- وه‌زیری ته‌ندروستی و خوێندنی باڵا بۆ په‌رله‌مانی عێراق بانگهێشت كراون، چونكه یه‌كه‌میان به‌رنامه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كولێرا نه‌بووه و، ئه‌وی دیكه‌یشیان بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی جێبه‌جێ نه‌كردووه.
(د.بێریوان خه‌یلانى) ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى عیراق له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ گرینگیه‌كى نه‌داوه به په‌تاى كولێرا و چه‌ندان پرسی دیكه، بۆیه بانگهێشتكراوه كه بێته په‌رله‌مان.
( خه‌یلانى ) گوتیشی: "وه‌زیرى خوێندنى باڵایش بانگهێشت كراوه بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، چونكه حسێبی بۆ بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان نه‌كردووه و به‌رنامه‌ى قه‌بووڵى ناوه‌ندى بۆ ژماره‌یه‌ك كۆلیژى پزیشكى گۆڕیوه، بۆیه بانگهێشت كراوه.
نەشوان بەرزنجی




