كوتله‌ی نه‌هزه به‌ڵێنی داوه..پارێزگاری نوێی مووسڵ ده‌بێ به دڵی كورد بێ
__2015_09_28_h17m37s50__LB.jpg)
مووسڵ-KDP.info- كوتله‌ی نه‌هزه به‌ڵێنیان داوه كه ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌ك پارێزگاری مووسڵ هه‌ڵیده‌بژێرن به‌دڵی كورد بێ.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا (به‌شار كیكى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ده‌رگاى خۆكاندیدكردن بۆ پارێزگارێكى نوێی مووسڵ دیارى كراوه كه واده‌كه‌ی بۆ یه‌ك حه‌فته‌یه و له 23 مانگ ده‌ستى پێ كردووه تا رۆژى 30 ئه‌م مانگه كۆتایی دێ؛ تا ئێستا 10 كه‌س بۆ ئه‌م پۆسته خۆیان كاندیدكردووه.
(به‌شار كیكى) گوتیشى، دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له رۆژى 3ـى مانگى 10ـى داهاتوو بۆ هه‌ڵبژاردنى پارێزگارێكى نوێ ده‌كری و ده‌بێ پارێزگار له پێكهاته‌ى عه‌ره‌ب بێت، چونكه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن كورده.
ئه‌و ئاماژه‌یشی دا، ده‌بێ ئه‌و پارێزگاره به‌رنامه‌ى خۆى پێشكه‌یش بكات بۆ ئه‌نجوومه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌رنامه‌یدا ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ین.
(كیكى) ده‌یشڵێ :" پارێزگارى نوێ ده‌بێ بره‌و به پێوه‌ندی نێوان هه‌رێم و مووسڵ زیاتر بدات و هه‌ردوو كوتله‌ى كوردستانى و نه‌هزه پێكه‌وه رێككه‌وتنى كۆتاییان كردووه كه پارێزگار ده‌بێ له‌وان بێت، ئێمه‌یش رێز له‌خواستى كوتله‌ى نه‌هزه ده‌گرین و بێگومان ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه كه‌سێك هه‌ڵنابژێرن بۆ پارێزگارى نوێی مووسڵ كه به‌دڵى كوتله‌ى كوردستانى نه‌بێت.
نه‌شوان به‌رزنجى




