بەرپرسێکی باڵای سهربازیى داعش کوژرا

مووسڵ-KDP.info- بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکهوه بەئۆتۆمبێلەکەیدا، بەرپرسێکی سەربازیی داعش لە مووسڵ کوژرا.
(عیسمەت رەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو بەئۆتۆمبێلی سەرکردەیەکی سەربازی داعش بەناوی ( ئەحمەد سالم عەلی) کە ناسراو بووە بە (محەمەدان) لەلای راستی شاری مووسڵ لە نزیک عەین عێراق تهقییهوه و، له ئاکامدا خۆی و پاسەوانێکی کوژران.
(رەجەب) گوتیشی، ئەو بۆمبە لەلایەن چەکدارانی کەتیبەکانی مووسڵهوه دانرابوو. (ئەحمەد سالم عەلی) پێشتر لە باشوری مووسڵ بەرپرسى سەربازیی ئەو ناوچەیە بووە.
بڵند ئیبراھیم




