ڕاپرسی: سه‌ربه‌خۆخوازانی كه‌ته‌لۆنیا زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوه

به‌رشه‌لۆنه-KDP.info- له ڕاپرسیێكدا كه پاش داخستنی ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه كه، هه‌ردوو لیستی جووداخوازان له كه‌ته‌لۆنیا، توانیویانه زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگه‌كان بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه‌یان ببه‌نه‌وه، كه له نێوان 74 بۆ 79 كورسییه له كۆی 135 كورسی و 49% ده‌نگده‌راندا.
ڕاپرسییه‌كه كه له‌سه‌ر داوای كه‌ناڵی تی ڤی 3ی كه‌ته‌لۆنیایی ساز دراوه، ده‌ركه‌وتووه كه، له كۆی 135 كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانیدا، جووداخوازان یان سه‌ربه‌خۆخوازان 74 بۆ 79 كورسیی په‌رله‌مانییان به‌ده‌ست هێناوه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و ڕێژه‌یه له ئه‌نجامی ڕێژه‌ی 49.8%ی ده‌نگده‌ر بووه.
هه‌ر ئه‌م ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌یه، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سێك، له‌به‌رده‌م بازاڕی كۆنی نێوه‌ڕاستی به‌رشه‌لۆنه كۆبوونه‌ته‌وه و، دروشمی 'پێكه‌وه له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی'یان به‌رز كردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌یش ڕووی كردووه‌ته شوێنی گردبوونه‌وه‌كه و به ئه‌سپایی وتارێكی داوه، به‌ڵام لێوان‌لێو له هیوا. ئه‌و به‌رپرسه گوتوویه‌تی ''به‌پێی به‌ره‌نجامه‌كانی پێمان گویشتووه، زۆرینه‌ی ڕه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ربه‌خۆییدایه.''




