ڕۆحانی ده‌ڵێ، زلهێزان به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ڕازین

یوئێن-KDP.info- سه‌رۆككۆماری ئێران(حه‌سه‌ن ڕۆحانی) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌رباره‌ی مانه‌وی (به‌شار ئه‌سه‌د) له‌سه‌ر كورسیی ده‌سته‌ڵات، گوتی، قبووڵكردنێكی فراوان له لایه‌ن زلهێزانه‌وه ده‌بینێ، به‌وه‌ی كه (ئه‌سه‌د) ده‌بێ له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
(ڕۆحانی)به 'سی ئێن ئێن'ی ڕاگه‌یاندووه، ''ێم وایه كه ئه‌مڕۆ هه‌مووان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی سووریا رازین، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه بتوانین شه‌ڕی تیرۆریستان بكه‌ین.''
سه‌رۆككۆماری ئێران كه بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئێستا له نیویۆركه، هه‌روه‌ها گوتی، ''له سووریادا، كاتێك ئامانجی له‌پێشینه‌مان وه‌ده‌رنانی تیرۆریستان بێ و، بمانه‌وێ شكستی پێ بببه‌ین، هیچ چاره‌یه‌كی دی نییه جگه له‌وه‌ی وه‌ك بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی، ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ند و حكوومه‌تی ناوه‌ندی سووه‌یا به‌هێز بكه‌ین و پشتیوانی بكه‌ین.''
ده‌شڵێ، ''ده‌رباره‌ی سووریا، هیچ دانوستانێكی راسته‌وخۆ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران‌دا له‌ئارادا نییه. به‌ڵام، تاران له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپایی و ئه‌وانی دیكه‌یش كه پێوه‌ندییان به واشنتۆنه‌وه هه‌یه، له گفتوگۆدایه.''




