ئۆلاند به ڕۆحانی ڕاگه‌یاندووه: نابێ ئه‌سه‌د به‌شێك بێ له چاره‌سه‌ر

یوئێن-KDP.info- به‌رپرسێكی فه‌ڕه‌نسایی ده‌ڵێ، سه‌رۆك(ئۆلاند)، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی(حه‌سه‌ن ڕۆحانی)ی راگه‌یاندووه، ئێران له توانایدایه ئاسانكاری بكات بۆ گه‌یشتن به ڕێچاره‌یه‌كی سیاسی له سووریادا، به‌ڵام نابێ سه‌رۆكی سووریا(به‌شار ئه‌سه‌د) به‌شێك بێت له‌و چاره‌سه‌رییه.
ئه‌و به‌رپرسه كه نه‌یویستووه ناوی ببرێ، به ڕۆیته‌رزی گوتووه، ''ئێران یاریكه‌رێكه له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام ده‌یشتوانێ ئاسانكاری بكات. (ئۆلاند) گوتی، پرسی (ئه‌سه‌د) نابێ وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ر پێشنیاز بكرێ.''
ئه‌و به‌رپرسه فه‌ڕه‌نساییه گوتیشی، (فڕانسوا ئۆلاند) سه‌ره‌خۆشی له (ڕۆحانی) كردووه، به هۆی مردنی حاجیانییه‌وه، به‌ڵام جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، كه نابێ ئه‌م پرسه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه ئاڵۆزتر بكات.
وتابع المسؤول الفرنسی ان أولوند قدم تعازیه لروحانی بعد مأساة وفاة الحجاج لكنه شدد على أن الحادث یجب ألا یزید التوتر بین إیران والسعودیة.




