بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژووی توركیادا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وا له په‌رله‌مان ده‌كرێ
__2015_09_27_h21m37s2__LB.jpg)
ئانكارا-KDP.info- بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی توركیادا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆككۆماری توركیا كورتترین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته دوا كۆبوونه‌وه‌ی خولی 25ـی په‌رله‌مانی توركیا.
رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 1ـی مانگ 25ـه‌مین خولی په‌رله‌مانی توركیا به ئاماده‌بوونی (ئه‌ردۆغان) كۆتایی پێدێت و له گوته‌یه‌كی كورتیشدا سه‌رۆككۆماری توركیا كۆتایی به خولی په‌رله‌مان ده‌هێنێت، كه ئه‌مه‌یش به كورتترین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی له مێژووی توركیا داده‌نرێت كه سه‌رۆككۆمار تێیدا به‌شداربێ.
به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی ده‌ستووری توركیا له 1ـی مانگه‌وه په‌رله‌مان ده‌چێته پشوه‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگی 11ـیش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له توركیا ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه به ئاماده‌بوونی (ئه‌ردۆغان) خولی په‌رله‌مانی كۆتایی به ئه‌ركه‌كانی دێنێ و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش (عیسمه‌ت یه‌ڵماز) گوته‌یه‌كی كورت پێشكه‌ش ده‌كات.
له دوای هه‌ڵبژاردنی 7ـی حوزه‌یرانه‌وه په‌رله‌مانی توركیا ته‌نیا توانیویه‌تی 10 كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات، كه كۆبوونه‌وه‌كانیش هیچیان گرینگ نه‌بوونه. كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له 23 حوزه‌یران ده‌ستی پێكرد و دوا كۆبوونه‌وه‌یش له به‌رواری 7ـی ته‌مووز كرا كه ته‌نیا 2 خوله‌كی خایاند و به كورتترین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی داده‌نرێت له مێژووی توركیادا واته كورتترین كۆبوونه‌وه به بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆككۆمار كه ئه‌ویش ته‌نیا توانییان ئه‌ندامانی دیوانی په‌رله‌مان دیاری بكه‌ن و ته‌نیا 2 خوله‌كی خایاند، به‌ڵام كۆبوونه‌وكه‌ی 1ی مانگی دابێ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆككۆمار ده‌بێته كورتترین كۆبوونه‌وه.
جگه له (ئه‌ردۆغان) سه‌رۆكی هه‌موو پارته سیاسییه‌كانیش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن و بۆ دواجار به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن و ماڵئاوایی له یه‌كدی ده‌كه‌ن، تا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
دوای ئه‌وه‌ی (ئه‌ردۆغان)ـیش قسه‌ی خۆی ده‌كات، سه‌رۆكی پارته‌كان به ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی خۆیان كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن و گوته‌یه‌كیش به ئاماده‌بوونی میدیاكاران پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
كارزان گلی




