مانگی دابێ پڕۆژهیاسای بودجه رهوانهی پهرلهمان دهكرێ
__2015_09_27_h20m24s53__LB.jpg)
بهغدا-KDP.info- بڕیارە لەمانگی دابێ پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٦ـی عێراق رەوانەی پەرلەمان بکرێت کە بڕهکەی ١١٣ ترلیۆن دینارە و پشکی ھەرێمی کوردستانیش ١٣ ترلیۆن دینارە.
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق (سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەئێستادا پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٦ـی عێراق لە ئەنجومەنی وەزیرانە کە لە ٣٤ ماددە پێکھاتووە و ھاوشێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی رابردووه و تەنھا گۆڕانکاری لە ژمارەکان کراوە، چونکە داھاتی پارساڵی نەوت ٨٤ ترلیۆن بوو، ئەمساڵیش ٦٩ ترلیۆنە و داھاتی دیکەیش ١٤ترلیۆن دینارە. خەرجییەکانی ئەمساڵ ١١٣ترلیۆن دینارە؛ پارساڵ کورتھێنان ٢٥ ترلیۆن دینار بوو، ئەمساڵیش ٢٩ترلیۆن دینارە".
(سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، بڕیارە لە دهی مانگی دابێ، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکەن، بۆیە پێویستە پێش ئەوکاتە ھەرێم و بەغدا رێککەوتن ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە بە تەواوەتی جێگیر بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




