ئۆباما سه‌ركردایه‌تی دوو دانیشتنی گرینگ ده‌كات
__2015_09_27_h17m7s56__LB.jpg)
ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- (سه‌رۆك ئۆباما) سه‌ركردایه‌تی دوو دانشتنی گرینگ ده‌كات كه یه‌كێكیان بۆ پاراستنی ئاشتیی جیهانه و، ئه‌وی دیكه‌یشیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشه.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی، (سه‌رۆك ئۆباما) دوو دانیشتنی گەورە و له‌ئاستی باڵادا بەڕێوەدەبات بۆ پاراستنی ئاشتیی جیهان و، هەروەها ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریزم؛ جگە لەوانەیش چاوەڕێدەکرێ دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ (ڤلادیمێر پۆتین) سەرۆکی ڕووسیا سازبدات كه پێوه‌ست به ره‌وشی سووریا و داعشه.
کۆبونەوەکەی پاراستنی ئاشتیی جیهان بڕیارە ڕۆژی دووشەممە دەست پێ‌بکات و، تێیدا ئەمەریکا و هەشت گەورە وڵاتی دیكه‌ی جیهان بەشداربن.
هەروەها لە ڕۆژی سێشەممەیشدا (باراک ئۆباما) سەرۆکایەتی دانشتنێک دەکات له‌باره‌ی پرسی ڕووبەڕووبونەوەی داعش و توندڕەویی. بەپێی گوتەکانی نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان، ئۆباما لەو دانیشتنەدا رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئەو دەسکەوتانەی کە تائێستا له‌دژی داعش به‌ده‌ستیان هێناوه، هەروەها خاڵی لاواز و چۆنیه‌تی تیكشكاندنی داعش و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویستیش له‌دژ داعش دیاری ده‌كات.
لوتکەی نەتەوە یەکگرتوەکان باسی زۆر گیروگرفتی تێدا دەکرێت، بەتایبەتی فراوانکردنی هەڵمەتەکانی پاراستنی ئاشتی لە جیهاندا.
نەتەوە یەکگرتوەکان زیاتر لە (١٢٠ هەزار) چەکدار و پۆلیسی لە (١٦) دەستەی جیاجیادا بە وڵاتانی جیهاندا بڵاوکردووه‌تەوە کە ساڵانە (٨ ملیار) دۆلار خەرجییەکەیەتی؛ ئەمەریکا زیاتر بە پێدانی بودجە و دارایی بەشداری تێدا دەکات و 30 له‌سه‌دی خه‌رجییه‌كانی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ.
هەروەها نوێنەرەکەی ئەمەریکا لەنەتەوە یەکگرتووکان گوتی، پێشبینیدەکەن لەمیانەی ئەو دانیشتانەدا (ئۆباما) و (پۆتین) بەیەکەوە دابنیشن، چونکە ئەمەریکا مەبەستیەتی لەمەڕ کێشەکانی سووریا لەگەڵ مۆسکۆدا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی چڕتر بکاتەوە.
و/ خالید ئەحمەد




