هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به راجیمه و تۆپ بۆردومانی داعش ده‌كه‌ن

ئه‌نبار-KDP.info- له‌ئه‌نبار هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به راجیمه و تۆپی دوورهاوێژ مۆڵگه‌كانی داعشیان بۆردومان كرد و زیانی زۆریان له داعش دا.
پڕۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌نبار له‌ده‌ستی داعش ده‌ستی پێكردووه و له‌ئێستادا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌نێوبردنی داعش هاوكاری هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن تا به زووی ئه‌نبار ئازاد بكرێته‌وه.
فرقه‌ی حه‌وتی هێزه‌كانی عێراق زانیاری راگه‌یاندوه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، به راجیمه و تۆپی دوورهاوێژه‌وه پشتی هێزه عێراقییه‌كانیان له‌شه‌ڕی ئه‌نبار گرتووه و بۆردومانێكی زۆری مۆڵگه‌كانی داعشیان له سنووره‌كه ده‌ستپێكردووه..به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فرقه‌ی حه‌وتی هێزه‌كانی عێراق بۆردومانه‌كه ئامانجی پێكاوه و وره‌ی داوه‌ته هێزه عێراقییه‌كان، چونكه تا ئێستا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ئاسمانه‌وه بۆردومانی داعشانیان ده‌كرد، به‌ڵام له ئێستادا وا له‌سه‌ر زه‌ویش بۆردومانی داعش ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌عقوبه هێزه عێراقییه‌كان پێنج داعشیان كوشت.
چیاكۆ




