٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە تەقینەوەی كۆگایەكی تەقەمەنیدا 35 داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info- ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری مووسڵ، ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كوژران و بریندار بوون، لە نێویشیاندا پسپۆڕی ماددەی تەقەمەنی هەیە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، كۆگایەكی گەورەی چەك و تەقەمەنی لە گەڕەكی پیشەسازیی شاری مووسڵ تەقییەوە كە هەزاران بۆمبی چێنراوی تێدا بوو لەگەڵ 10 ئۆتومبێلی بۆمبڕێژكراو، بەو هۆیەیشەوە 35 تیرۆریستی داعش كوژراون و 72 تیرۆیستیش بریندار بوون، كە یەكێكیان بەرپرسی كۆگا‌كەیە و پسپۆڕی ماددەی تەقەمەنییە بە ناوی (ئەبولقاسم چیچانی)".

(مەموزینی) دەیشڵێت: "هەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش بڕیار یان داوە دانیشتن و پیاسەی بەكۆمەڵ قەدەخەیە و نابی لە 3 كەس زیاتر بن، هەروەها 500 ئافرەتی دیكەی بێوەژنیان بەسەر چەكدارەكانی خۆیاندا دابەش كردووە‌".

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار