ڕه‌نگه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا، ئیسپانیا بهه‌ژێنێت

به‌رشه‌لۆنه-KDP.info- كه‌ته‌لۆنییه‌كان، به ده‌نگدانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه‌یان، ڕه‌نگه ئه‌نجامه‌كه‌ی ئیسپانیا بهه‌ژێنێت.
له حه‌وتی ئه‌م به‌یانییه‌وه ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به ڕووی ده‌نگده‌راندا كراوه‌ته‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه كه تێیدا ده‌نگده‌ر، به ده‌نگه‌كه‌ی گوزارشت له ه‌هڵوێستی بپ سه‌ربه‌خۆیی ده‌دات كه به هۆیه‌وه ده‌یانه‌وێ له ئیسپانیا جیا ببنه‌وه.
لیستی سه‌ره‌كیی سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان كه دروشمی 'پێكه‌وه له‌پێناو به‌ڵێ'، كه سه‌رۆكی ماوه‌به‌سه‌رچوو(ئارتۆر ماس) گرینگ‌ترین كه‌سایه‌تییه‌كه‌یه‌تی، پڕۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربه‌خۆیی به‌رپا كردووه، كه ئه‌گه‌ر بێت و له‌گه‌ڵ لیسته سه‌ربه‌خۆخوازه‌كه‌ی دی زۆرینه‌ی ڕه‌ها له كه‌ته‌لۆنیا به‌ده‌ست بێنن، یان 68 له كۆی 135 كورسییه‌كه، ئامانجه‌كه‌یان دێته دی.
پاش ساڵێك له راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی، كه سكۆتله‌نداییه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی سازیان دا و ده‌نگده‌ران ڕه‌تیان كرده‌وه، هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمێك(كه‌ته‌لۆنیا) ساز ده‌درێ كه ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 7،5 ملیۆن كه‌سه.
پێشتر سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا(نیكۆلا ساركۆزی) چووه به‌رشه‌لۆنه و له‌وێوه پشتیوانیی خۆی بۆ هاوڕێكه‌ی كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئیسپانیایه(ماریانۆ ڕاخوی) دووپات كرده‌وه و، گوتی، له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا ئه‌ورووپا پێویستی به ئیسپانیایه‌كی یه‌كگرتووه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا(باڕاك ئۆباما) و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا(ئه‌نگێلا مێركڵ) و، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیایش(ده‌یڤید كامیرۆن)، هه‌ر پشتیوانی‌یان بۆ مه‌درید دووپات كردووه‌ته‌وه.
له ئێستادا، كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان كه ده‌نگه‌كانیان دابه‌ش بووه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه حزبێكدا، به وریاییه‌وه به‌ره‌و پیری ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ده‌چن.
سه‌رۆكی پارتیی جه‌پی كۆماری(ئۆریۆل جنۆكۆراس) كه له سه‌ربه‌خۆخوازه‌كانه ده‌ڵێ، گه‌له‌كه‌مان گه‌یشتووه‌ته به‌ر ده‌رگای سه‌ربه‌خۆیی.
(كارلۆس ئه‌ندرێس)ی مێژوونووس ده‌ڵێ، ئێره سكۆتله‌ندا نییه. ده‌شلێت، ئێمه قسه له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌ك ناكه‌ین كه پاشكۆ بێ، به‌ڵكه قسه‌مان له‌سه‌ر گرینگ‌ترین ناوچه پیشه‌سازییه‌كانه. به‌رشه‌لۆنه هه‌میشه له مه‌درید زیاتر پایته‌ختێكی جیهانی بووه.
ئه‌گه‌ر كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بێنێ، ئه‌وا ده‌بێ به چواره‌م وڵاتی ئابووریی به‌هێز له ناوچه‌ی ئێرۆ و، ریزبه‌ندی چواره‌می له هه‌نارده‌كردن ده‌گرێ.
گه‌له‌كه‌یشی پێوه‌ندیێكی پته‌ویان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا هه‌یه. ڕه‌چه‌ڵه‌كی سێ له چواری كه‌ته‌لۆنیاییه‌كانیش له ناوچه‌كانی دیكه‌ن. به‌ڵام خواستی نه‌ته‌وه‌یی لای زۆربه‌ی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان كه شانازی به به فه‌رهه‌نگه‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن، هانده‌ر بووه بۆ سه‌ربه‌خۆییان، كه له ئاكامی قه‌یرانی گه‌نده‌ڵی و پێوه‌ندیی ئاساییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌لاتدارانی ناوه‌نده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
له ساڵی 2012دا، (ئارتور ماس) داوای سازدانی راپرسیێكی كرد له‌باره‌ی بڕایردان له مافی چاره‌نووس، كه زۆرتر له‌و دوو راپرسییه ده‌چوو كه له كیبیك و سكۆتله‌ندا ساز درا، به‌ڵام ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو.
پاش راپرسییه ڕه‌مزییه‌كه‌ی 9ی نۆڤه‌مبه‌ری 2014، كه 2،2ملیۆن كه‌س به‌شدارییان تێیدا كرد، دواتر بڕیاریان دا، واده‌ی هه‌لبژاردن كه وه‌ها بڕیار بوو له كۆتاییه‌كانی 2016 بێت، نزیتر بكه‌نه‌وه.
'پێكه‌وه له‌پێناو به‌ڵێ' سه‌ربه‌خۆخوازان-ڕاستڕۆ و چه‌پڕۆكانی- له لیستێكدا كۆ كرده‌وه، داوایشیان له ده‌نگده‌ره به به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن و به‌و به‌رنامه‌یه ڕازی ببن كه، له 2017دا ناوچه‌كه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌بات.




