عێراق، سووریا، ئێران و ڕووسیا ڕێككه‌وتن.. نێوه‌ندێكی زانیاریی هه‌واڵگری داده‌مه‌زرێنن

به‌غدا-KDP.info- عێراق ده‌ڵێ، عێراق، سووریا، ڕووسیا و ئێران، ڕێككه‌وتوون له‌باره‌ی دامه‌زراندنی نێوه‌ندێكی زانیاری كه باره‌گاكه‌ی له به‌غدا ده‌بێت و مه‌به‌ست لێی ڕاوه‌دوونانی داعش ده‌بێ.
ڕاوێژكاری راگه‌یاندن و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق(نه‌سیر نووری محه‌ممه‌د)، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به 'سپۆتنیك'ی ڕاگه‌یاندووه، ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌رباره‌ی راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی نێوه‌ندێكه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، ئه‌مه‌یش پاش چه‌ندین سه‌ردانی یه‌كدی و، كۆبوونه‌وه‌ی جێبه‌جێكاری له ێوان ه‌برپرسانی عێراق و ڕووسیایی، كه له به‌غدا و مۆسكۆ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ساز دراون.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌كی هه‌ر له‌سه‌ر دامه‌زراندنی نێوه‌ندێكه، كه تێیدا، سه‌رۆكئه‌ركانی سوپای ئه‌و چوار وڵاته به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، به‌ڵام گه‌وره‌ئه‌فسه‌ری عێراقی له هه‌واڵگریی عێراقی بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی نێوه‌نده‌كه ڕاسپێردراوه.
(محه‌ممه‌د) روونی كرده‌وه، سه‌رۆكی ژووری هه‌واڵگریی عێرق، له لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردن دانراوه، هه‌روه‌ها چه‌د گه‌وره‌ئه‌فسه‌ری دیكه‌ی عێراقی و هیی وڵاتانی دیكه‌ی به‌شداریش، له‌گه‌ڵی ده‌بن.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی به‌رگریی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، ڕۆڵی نێوه‌نده‌كه دۆزینه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیی زانیاریی هاوبه‌شه له نێوان هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه‌دا(عێراق، ئێران، سووریا و ڕووسیا)، ئامانج لێی خزمه‌تكردنه به جه‌نگی دژ به داعش له باكوور و ڕۆژاوای عێراق.
به گوته‌ی ئه‌و به‌رسه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، دامه‌زراندنی ئه‌م نێوه‌نده، سه‌ره‌تای پێشوه‌چوونێكی نوێیه به ئاراسته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.




