٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرپرسی داراییی داعش لە ویلایەتی مووسڵ کوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی داراییی داعش لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوه‌وه‌ کوژرا و، ھەر ئەمڕۆیش، داعش حەوت ئافرەتی گوللەباران کردن، دووانیان پارێزەر بوون.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: چەند چەکدارێکی نەناسراو لە ناوچەی روفاعی لەلای راستی شاری مووسڵ، تەقەیان لە بەرپرسی داراییی داعش (ئەبو خەتاب) لە ویلایەتی مووسڵ كرد و، كوژرا.

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێنج ئافرەتی گرووپی خەنسای سەر بەخۆیان گوللەباران کردن، لەبەر ئەوەی پێچەوانەی مەرجەکانی نیکاح، کاریان کردبوو.

(رەجەب) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ، تیرۆریستانی داعش دوو پارێزەری ئافرەتیان گوللەباران کردن، بە ناوەکانی (نیزال شەھاب جبوری) و( نەوال دەباغ)، کە ماوەی چەند مانگێک دەبوو لەلایەن داعشه‌وه‌ دەستگیر کرابوون.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار