٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگاری مووسڵ تا كۆتایی ئەم مانگە كراوەیە

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info- سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگاری مووسڵ تا كۆتایی ئەم مانگەوە كراوە دەبێت و، لە مانگی داهاتوویشدا پارێزگاری نوێ هەڵدەبژێردرێت.

سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ئێستادا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگاری مووسڵ كراوەتەوە و، بە هۆی هاتنی جەژنی قوربانیشەوە تەنیا دوو كەس داواكارییان پێشكەش كردووە، هەروەها دەرگای خۆپاڵاوتنیش تاوەكو كۆتایی مانگ كراوە دەبێت و، هەركەسێك ئارەزوو بكات، دەتوانێ داواكاری پێشكەش بكات".

(سەیدۆ) گوتیشی، دوای كۆتایی مانگ كە دەرگای خۆپاڵاوتن دادەخرێت، لە مانگی داهاتوودا ئەنجوومەنی پارێزگا كۆ دەبێتەوە و دەنگ لەسەر ئەو كاندیدانە دەدەن كە داواكارییان پێشكەش كردووە، ئەوكاتیش بە دەنگدان كەسێك هەڵدەبژێرن.

ڕوونیشی كردەوە كە، "پۆستی پارێزگار مافی كوتلەی نەهزەیە، بۆیە ئەو كەسەی هەڵدەبژێردرێت پێویستە بە رەزامەندیی ئەوان و ئێمە بێت، چونكە ئێمە هەردوو كوتلەكە، گەورەترین كوتلەی ناو ئەنجوومەنین".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار