ئۆتۆمبێلێكی پر لە کحول گەیشتە مووسڵ و١٠تیرۆرستی داعشیش بەقەناس کوژران

مووسڵ -KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگهیاند، لەمووسڵ بۆ یەکەمجار بەقەناس ھێرش دەکرێتەسەر تیرۆرستانی داعش و١٠تیرۆرست کوژراون.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ لەگەرەکی فەیسەلیە و ئینتیسار لەرۆژھەڵاتی مووسڵ بۆ یەکەمجار بەقەناس ھێرش کرایە سەر تیرۆرستانی داعش و لەئاکامدا ١٠تیرۆرست کوژران.
(مەموزینی) گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بارھەڵگری پر لە خواردنەەی کحولی بۆ تیرۆرستانی داعش گەیشتە مووسڵ و خەڵکیکی زۆریش ئەمەیان بینیوە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی دهشڵێت، تیرۆرستانی داعش (شێخ حوسێن عەبدوڵا خدر) یەکێک لەشێخەکانی دلێمیان گولەدبارانکرد، سەرەڕای ئەوەی بەیعەتی بەئەمیری داعشیش دابوو.
بڵند ئیبراھیم




