٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سه‌رۆككۆمارێك ئاشكرای كرد.."ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌تێكی بچوك له‌سووریادا دروست بكات"

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info-  سه‌رۆككۆمارێك ئاشكرای ده‌كات كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌تێكی بچوك له‌ سووریا دروست بكات و رووسیاش بۆ دروستبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ هاوكاری ده‌بێ.

سەرۆكی توركیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان) دەڵێ، ڕژێمی سووریا دەیەوێت سووریایەكی بچووك دروستبكات كە لە دیمەشقەوە دەست پێ بكات و بە ناو حمس و حه‌مادا ڕه‌ت ببێ تا دەگاتە لازقیە، كە ئەو ناوچەیە رووبەری 15% خاكی سووریا پێك دەهێنێت.

لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەی كە ئەردۆغان پاش نوێژی جەژنی قوربان لە ئیستانبووڵ ئەنجامی داوە، رایگه‌یاند، ئەسەد دەیەوێ دەوڵەتێكی وا دابمەزرێنێت كە دەستەمۆی خۆی بێت و لەژێر كۆنتڕۆڵی خۆیدا بێت، ئەو دەوڵەتە بە رووی دەریای سپیی ناوەڕاستدا بكرێتەوە.


لە وتارەكەیدا، ئەردۆغان جەخت لە یەكپارچەیی خاكی سووریا دەكاتەوە و، ئاماژەی بەوە كردووە كە، ئەوان كار بۆ ناوچەیەكی ئارام لە سووریا ده‌كه‌ن، كە دوور بێت لە مەترسی و هەڕەشەی تیرۆر، تا پەنابەرە سووریاییەكان بۆی بگەڕێنەوە.
هاوكات باس لە هەڵوێستی رووسیا و ئێران دەكات لە سەر درووستبوونی ئەو سووریا بچووكەی كە ئەسەد دەیەوێت دروستی بكات و، دەڵێت، رووسیا زیاتر لە ئەسەد پێداگرە بۆ درووستبوونی سووریای بچووك.


هەروەها باس لەوە دەكات كە لە كۆبوونەوەی دەستەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە وەزیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و رووسیا و ویلایەتە یەكگرتووەكان تێیدا بەشدار بوون، ئێمە داوامان كردووە كاری پێكەوەیی بكەین بۆ دۆسیەی سووریا و، ئەگەر ویستی بەشدارییان هەبوو، هەریەك لە ئێران و سعوودیا بەشداری بكەن، پاش ئەوانیش یەكیه‌تیی ئەورووپا و ئەردەن و قەتەر بەشداری بكەن، تا بتوانن كار بۆ دۆسیەی سووریا بكەن.


سه‌رۆككۆماری توركیا لەمیانەی چاوپێكەوتنەكەیدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، وەزارەتی دەره‌وەی ئەمه‌ریكا هەڵەی كردووە لەوەی كە هەریەكە لە (یەكینەكانی پاراستنی گەل) و (پارتیی یەكێتی دیموكرات) كە دوو هێزی كوردین لە رۆژئاوا، بە تیرۆریست دانەناوە، چونكە ئەو دوو هێزە تیرۆریستن. ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ كە واشنتن چاو بەو بۆچوونەیدا دەخشێنێتەوە.


ئەم بۆچوونەی ئەردۆغان پاش ئەوە دێت كە، سێشەمەی رابردوو گوتەبێژیك بە ناوی وازەرەتی دەره‌وەی ئەمه‌ریكاوە ئاماژەی بەوە كردووە ئەو ئەو دوو هێزە كوردییە سەركەوتوو بوون لە جەنگ دژی داعش لە سووریادا.

كارزان سه‌لام - ئۆرینت نیوز

هەواڵی پەیوەندیدار