دووشه‌ممه‌ی دابێ ئۆباما و پۆتین كۆ ده‌بنه‌وه..ئه‌مه‌ریكا داوای پابه‌ندبوون ده‌كات

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- دووشه‌می دابێ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه له‌نێوان (ئۆباما) و (پۆتین) ئه‌نجامده‌درێ و تێیدا ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ست به سووریا روونكردنه‌وه‌ی له رووسیا ده‌وێ.
بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه‌ى دابێ هه‌ریه‌ك له (باراك ئۆباما) سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و (ڤلادیمێر پوتین) سه‌رۆكى ڕووسیا له نیویۆرك كۆببنه‌وه و تاوتووى ره‌وشى سووریا، ئۆكرانیا و ناوچه‌كه بكه‌ن.
(ئۆباما) و (پۆتین) كه سه‌رۆكی دوو له زلهێزترین وڵاتانی جیهانن ده‌یانه‌وێ بگه‌نه رێگه‌چاره‌یه‌ك سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا و ئۆكرانیا.
ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا باڵاده‌ستی خۆی بنوێنێ و داوای روونكردنه‌وه له رووسیا بكات ئاخۆ بۆچی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سووریا ده‌كات و، ره‌نگه داوایش له رووسیا بكات تێڕوانینی بخاته‌ڕوو كه چۆنچۆنی هاوكار ده‌بێ بۆ شكستپێبردنی داعش.
به‌گوێره‌ی ئاژانسى رۆیته‌رز، (سیلیست ولانده‌ر) گه‌وره به‌ڕێوه‌به‌ر له ئه‌نجوومه‌نى ئاساییشى نه‌ته‌وه‌یى له كۆشكى سپى بۆ كاروبارى ڕووسیا رایگه‌یاند، كاتى ئه‌وه هاتووه رووسیا راشكاوانه پێوه‌ست به سووریا بدوێ و، ده‌شكرێ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌و هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ى كه چه‌ندین وڵات تێیدا به‌شدارن له‌دژی داعشان، رۆڵی هه‌بێ.
گوتیشى ئه‌و قسه‌یه‌ى ڕووسیا كه ده‌ڵێت پته‌وكردنى بوونى سه‌ربازیى خۆى له ناوچه‌كه‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونى رێكخراوى تیرۆریستیى ده‌وڵه‌تى ئیسلامییه، پاساوێكی مه‌نتقی نییه.
هاوكات كێشه‌ى ئۆكرانیایش به‌شێك ده‌بێ له ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا، له‌و چوارچێوه‌یه‌یشدا (سیلیست والانده‌ر) رایگه‌یاند كه (ئۆباما) داوا له (پوتین) ده‌كاته‌وه پابه‌ند بێت به‌و به‌ڵێنانه‌ى كه ڕووسیا له‌مانگى شوباتى رابردوو سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئۆكرانیا دایبوو.




