له‌جه‌ژندا داعش 6 گه‌نجی گولله‌باران كرد و، 265 كه‌سیشی ده‌ستگیر كرد

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانی داعش له‌جه‌ژندا 6 گه‌نجیان گولله‌باران كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به جلوبه‌رگی كابۆیی جه‌ژنانه‌یان كردووه و 265 كه‌سیشیان ده‌ستگیر كرد.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانی داعش ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی 6 گه‌نج له جه‌ژندا جلوبه‌رگی كابۆیان له‌به‌ربووه و جه‌ژنانه‌یان كردووه، گولله‌بارانی كردن.
(مه‌موزینی) گوتیشی، هه‌ر له‌جه‌ژندا داعش 265 كه‌سی ده‌ستگیركردووه، چونكه به مۆبایل وێنه‌یان گرتووه. ده‌یشڵێ، له‌جه‌ژندا ته‌رمی چوار تیرۆریستی داعش له‌سه‌ر رێگای مووسڵ بۆ به‌غدا دۆزراییه‌وه كه‌تا ئێستا كه‌س نازانێ كێ كوشتوویانن؛ ناوه‌ناوه داعش ده‌كوژرێن و كه‌سیش نازانێ چۆنچۆنی ئه‌و كاره ده‌كرێ.
نه‌شوان به‌رزنجى




