٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش له‌و ناوچانه‌دا ئاگرباران كرا

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info-  له‌دوا راگه‌یاندراویاندا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئاشكرایان كرد كه‌ 20 هێرشی دیكه‌ی ئاسمانیان كردووه‌ته‌ سه‌ر داعش و زیانی زۆریان لێ داون.

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند كه،‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌دوا هێرشیاندا‌ بیست هێرشى ئاسمانییان كردووه‌ته‌‌ سه‌ر تیرۆریستانى داعش كه‌ له‌ سوریا چوار هێرشى ئاسمانى له‌ نزیك حه‌سه‌كه‌، ره‌قه‌ و مارع ئه‌نجام دراون و یه‌كه‌ی ستراتیژی و مۆڵگه‌ و ئۆتۆمبیل و چه‌كى تیرۆریستان كرانه‌ ئامانج  و زیانی زۆریان لێ داون.

له‌ عێراقیشدا شازده‌ هێرشى ئاسمانى ئه‌نجام دران كه‌ مۆڵگه‌ و چه‌ك و شوێنى شه‌ڕكردنى تیرۆریستان له‌ سنوورى كه‌ركووك، رمادى، شنگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ كرانه‌ ئامانج و مۆڵگه‌كانیان ئاگر باران كران.

هەواڵی پەیوەندیدار