٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ملیارێك یۆرۆ ده‌داته‌ په‌نابه‌ران

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ملیارێك یۆرۆ ده‌داته‌ په‌نابه‌ران و له‌سه‌ر دانانی بنكه‌ی ناونووسكردنیش سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رێك كه‌وتوون.

رۆژی پێنجشەممە، لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپادا، بڕیاردرا بڕی یەك ملیار یۆرۆ لەڕێگەی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە وڵاتانی دراوسێی سووریا ببەخشرێت.

(دۆناڵد تاسک)، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، دوای کۆبوونەوەکان رایگەیاند، سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر دانانی بنکەی ناونووسکردن بۆ کۆچبەرانیش رێککەوتوون.

(ڤیکتۆر ئۆربان)، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ئەوەی خستەڕوو کە وڵاتەکەی 6 پێشنیازی ئاراستەی وڵاتانی ئەندام کردوون و 5 لە پێشنیازەكانیش پەسندکراون، تاکە پێشنیاز کە رەتکراوەتەوە پێوەندی بە هاوکارییکردنی یۆنانەوە هەبووە بۆ پاراستنی سنوورەکانی وڵاتەکەی.

لە لایەکی دیکەوە ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا خۆشحاڵی خۆی بە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە دەربڕی و جەختیکردەوە دانانی پەرژین چارەسەری قەیرانەکە ناکات. (فرانسوا ئۆلاند)، سەرۆککۆماری فەرەنساش ئاماژەی بەوەدا، یەکێتیی ئەورووپا دەبێت پێشوازی لەو کۆچبەرانە بکات کە مافی یاسایی داواکردنی پەناخوازییان هەیە.

رۆژی سێشەممە، وەزیرانی داد و ناوخۆی یەکێتی ئەورووپاش لەسەر دابەشکردنی 120 هەزار کۆچبەری دیکە رێککەوتبوون، ئامانج لەمەش سووککردنی باری یۆنان و ئیتاڵیا و بولگاریایە کە کۆچبەران وەکو گوزەرگە بەرەو ئەوروپای باکوور و نێوەڕاست بەکاریان دەهێنن. هەر چوار وڵاتی کۆماری چیک، هەنگاریا، رۆمانیا و سلۆڤاکیا دژی پلانەکەی رۆژی سێشەممە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار