پوتین: من قه‌یسه‌ر نیم

ڕووسیا-KDP.info- سه‌رۆكی ڕووسیا(ڤلادیمێر پوتین) ده‌ڵێ، نازناوی قه‌یسه‌ر كه به باڵای ئه‌ویاندا دابڕیوه، بۆی گونجاو نییه.
(ڤلادیمێر پوتین) له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی 'سی بی ئێس'ی ئه‌مه‌ریكاییدا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه به 'قه‌یسه‌ر' ناوی ده‌به‌ن، ده‌ڵێ، چ له‌م پرسه‌دا هه‌یه، خه‌ڵكانێكیش نازناوی جیایان لێناوم''، ئاماژه‌یشی دا كه، نازناوی 'قه‌یسه‌ر'یش بۆی گونجاو نییه.
سه‌رۆكی رووسیا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''گرینگ نییه چۆن ناوت دێنن، گرینگ ئه‌وه‌یه تۆ چۆن بیر ده‌كه‌یه‌وه، ده‌یشبێ له‌پێناوی وڵاته‌كه‌تدا چ كارێك ئه‌نجام بده‌ی.''
له‌به‌ر ڕۆشنایی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌یش، كه گوایه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان زۆر له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه ده‌دوێن، (پوتین) ده‌ڵێ، ''ڕنگه كارێكی دیكه‌یان نه‌بێ بێجگه له‌وه‌ی باسی من ده‌كه‌ن.''
پێشكه‌شكار له وه‌ڵامدا گوتی، ''ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێ ئه‌وان(ئه‌مه‌ریكاییه‌كان) خۆتێهه‌ڵقوتێن(فضولی) بن، ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێ تۆ كه‌سێكی گه‌لێك ورووژێنه‌ری جێ بایه‌خ بی.''




