گۆرانیی هه‌ڵبژاردنی ئاكه‌په به فه‌رمی قه‌ده‌غه كرا
__2015_09_23_h21m22s17__LB.jpg)
ئانكارا-KDP.info- گۆرانیی هه‌ڵبژاردنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكه‌په له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا قه‌ده‌غه‌كرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن ده‌ڵێ ناوه‌ڕۆكی گۆرانییه‌كه دینییه‌و ناكرێ دین تێكه‌ڵی هه‌ڵبژاردن بكرێ.
دوای ئه‌وه‌ی گۆرانیی هه‌ڵبژاردنی ئاكه‌په به ناوی (بیسم الله) واته (به‌ناوی خوا) راگه‌یاندرا، ئه‌ندام په‌رله‌مان له لیستی جه‌هه‌په (مه‌حموود تانه‌ل) داوای یاسایی له‌سه‌ر ئاكه‌په له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا تۆمار كرد و داوای لێ‌كردن ئه‌و گۆرانییه قه‌ده‌غه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای توركیا وه‌ڵامی داواكه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی جه‌هه‌په‌ی دایه‌وه و به فه‌رمی گۆرانی هه‌ڵبژاردنی ئاكه‌په‌ی قه‌ده‌غه كرد و كه گوێیان له گۆرانییه‌كه گرتووه و گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی گۆرانییه‌كه تا ئاستێك دینی تێدا به كارهاتووه و ئه‌مه‌یش مایه‌ی قه‌بوڵكردن نییه، ئیتر ناكرێت ئه‌و گۆرانییه له پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌كار بهێنرێت.
هه‌روه‌ها كۆمیسیۆن بڕیاری داوه كه گۆرانییه‌كه له هیچ ته‌له‌ڤزیۆنێكیش نابێت په‌خش بكرێت و ده‌بێت به‌ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه بكرێت.
دوای بڕیاری كۆمیسیۆن ئاكه‌په تانه‌ی له‌و بڕیاره‌ی كۆمیسیۆن داوه و ده‌ڵێ، ئێمه دینمان به كارنه‌هێناوه بۆ كاری سیاسی و، به‌ڵكو پێویسته ده‌ست بۆ هه‌ر شتێك به‌رین ناوی خوای لێ بێنین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان داوه كه جه‌هه‌په بۆی بكرێت له هه‌ر شوێنێك ناوی خوای لێ بێت قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌وه‌ی له هه‌موو شتێك سه‌ره‌تا ناوی خوای لێ بێنن.
كارزان گلی




