٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

والییه‌كی دیكه‌ی داعش كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  والییه‌كی دیكه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ به‌عاج كوژرا و، له‌ ته‌له‌عفه‌ریش به‌رپرسێكی دیكه‌ی باڵایان لێ كوژرا.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمه‌ت ره‌جه‌ب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانى داعش پێنج ئه‌فسه‌رى پۆلیسیان له‌ ناحیه‌ى گه‌یاره‌ى باشوورى شارى مووسڵ و 20 كارمه‌ندى پۆلیسى نه‌ینه‌وایان،  گولله‌باران كرد".

(عیسمه‌ت) گوتیشى، هەر ئەمڕۆ فڕۆكه ‌جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌‌ شاروچكه‌ى به‌عاجـی رۆژئاواى مووسڵ كرد و له‌ئاكامدا والى به‌عاجى تیرۆریستان به‌ناوى (ستام موحسن) له‌گه‌ڵ چوار له‌ هاوكارانى كوژران و، 24 تیرۆریستیش برینداربوون؛ له‌ قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ریش گه‌وره‌ به‌رپرسێكى دیكه‌ی داعش به‌ناوی (ئه‌بو به‌كرى توركمانى) كه‌وت سێره‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و كوژرا.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ده‌یشڵێ :" تیرۆریستانى داعش له‌ ناوچه‌ى غابات له‌لاى چه‌پى شارى مووسڵه‌وه‌ رۆژنامه‌نوسێكیان به‌ناوى  (عه‌دنان قه‌حتان نعیمى) یان گوولله‌باران كرد.

نه‌شوان به‌رزنجى

 

هەواڵی پەیوەندیدار