داعش نوێژی جەژنی قوربانی قەدەخە كرد

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ چەند بڕیارێكی دیكەیان بۆ جەژنی قوربان دەركرد و، نوێژ و جلی رۆژئاواییان قەدەخە كرد، هەر بەم بۆنەیەیشەوە 450 بێوەژنی وەك خەڵات بە تیرۆریستان بەخشی.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانی داعش بۆ رۆژی جەژن نوێژی جەژن و چوونەسەرقەبران و جلوبەرگی رۆژئاواییان قەدەخە كرد و، نابێت لە رۆژی جەژنیشدا ئافرەت بە تەنیا بڕواتە دەرەوە".
(مەموزینی) گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش 450 بێوەژنیان بەسەر چەكدارانی خۆیاندا دابەش كرد و، لە نێوان گەڕەكی تەحریر و مەحرووقیش مینێك بە تیرۆریستانی داعشدا تەقییەوە و بە هۆیەوە 8 تیرۆریستی داعش كوژران كە یەكێكیان ئەمیرە بە ناوی (عەبدوڵلاَ مەشهەدانی) ناسراو بە (ئەبوفیراس)".
نەشوان بەرزنجی




