والییهكهی داعش لە دیجلە و 22 گهورهتیرۆریستی دیکە کوژران

مووسڵ-KDP.info- ئهم ئێوارەی سێشهممهیه، بەھۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، والییهكهی دیجلە و 22 گهورهتیرۆریستی دیکەی ڕێكخراوهكهی داعش کوژران.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی داعشی لە گوندی ئەرفیلە لە ناحیەی گەیارە کردە ئامانج، له ئاكامدا والیی دیجلە بە ناوی (سعوود حەسەن سەعید)ی ناسراوە بە (ئەبو تاڵوت) لەگەڵ 22سەرکردەی دیکەی داعش كه لە کۆبوونەوەیهدا بوون، ھەموویان کوژران.
بڵند ئیبراھیم




