دادگا یهكجارهكی ئهسیل نوجهیفی له پۆستهكهی دوورخستهوه
__2015_09_22_h17m15s40__LB.jpg)
مووسڵ-KDP.info-دادگای فیدڕڵی عێراق تانهی ئهسیل نوجهیفی رهتكردووه و بڕیاری دا كه ئیدی لهپۆستی پارێزگار نهمێنێت.
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق پارێزگاری مووسڵی لەپۆستەکەی دوورخستەوە و پارێزگاریش لە دادگا تانەی لەوبڕیارە دا، دادگا داواکاریەکەی پارێزگاری رەتکردەوە و لەپۆستەکەی دوورخستەوە، پێوهست بهم پرسه
سەرۆکی لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ (سەیدۆ چەتۆ) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:دوێنێ دادگا داواکاری پارێزگاری پێشووی مووسڵ (ئەسیل نوجەیفی)رەتکردەوە،کە تانەی لە بڕیاری دورخستنەوە لەپۆستەکەی لەلایەن پەرلەمان درابوو..
(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، بڕیارە سبەی کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن وتێدا بڕیاردەدەن کە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پارێزگاری نوێ بکرێتەوە.
(چەتۆ) ڕوونیشی کردەوە، مەرجی ئێمە وەکو کورد بۆ پارێزگاری نوێ ئەوەیە کە خزمەتی خەڵک بکات وھەماھەنگیەکی باشی لەگەڵ بەغدا ھەبێت.
بڵند ئیبراھیم




