٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ناكرێ حكوومه‌ت ڕاپۆرته‌كه‌ی كه‌وتنی مووسڵ له‌ داواكاری گشتی بكشێنێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- كێشانەوەی ڕاپۆرتی‌ لیژنەی‌ تایبەت بە هۆكارەكانی‌ كەوتنی‌ شاری‌ مووسڵ كە پێشكەش بە داواكاری‌ گشتی‌ عێراقی‌ كراوە تەنها، دەنگۆیە.

(شاخەوان عەبدوڵڵا) جێگری‌ سەرۆكی‌ لیژنەی‌ لێكۆڵینەوە لە كەوتنی‌ شاری مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند كە: "مەسەلەی كێشانەوەی ئەو ڕاپۆرتەی‌ لیژنەی‌ تایبەت بە هۆكارەكانی‌ كەوتنی‌ شاری‌ مووسڵ كە پێشكەش بە داواكاری‌ گشتی‌ عێراقی‌ كراوە، لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە. تەنها دەنگۆیه‌.
(عەبدوڵڵا) گوتیشی: "لە ڕاستیدا خۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناتوانێت دۆسیەیەك كە ئەنجومەنی نوێنەران پێشكەشی داواكاری گشتیی كردبێت ئەوان بیكێشێتەوە، چونكە ئەنجومەنی نوێنەران جیهەتێكی تەشریعیە و ئەنجومەنی وەزیران جیهەتێكی تەنفیزیە. بۆیە ئەگەر وا بێت بەیانی دۆسیەیەك لەسەر (حەیدەر عەبادی)ـیش پێشكەش بكرێت ئەوا (عەبادی) خۆی ئەو دۆسیەیەی خۆیشی دەكێشێتەوە. بۆیە من ڕەتی دەكەمەوە كە شتیوا ناكرێت ڕوبدات و ئەنجومەنی وەزیران تێكەڵی ئەم بابەتە بێت. ئەگەر ئەم كارە بكرێت دەكاتە كودەتا بەسەر پەرلەمان."
جێگری‌ سەرۆكی‌ لیژنەكە ئاماژەیشی دا كە: "ئەگەر شتێكی لەم بابەتە ڕوو بدات و ئەنجومەنی وەزیران ڕاپۆرتی لینەی كەوتنی شاری مووسڵ لە داواكاری گشتی بكێشێتەوە ئەوا یەكەم كەس دەبم كە هەڵوێستی زۆر توندم دەبێت، چونكە من پێداگرییەکی زۆرم كردووە لەسەر چەندین دۆسیە؛ بە تایبەتیش بابەتی دانانی ناوی (نووری مالێكی) لە ڕاپۆرتەكەدا. ئەوكاتە بۆ هەموو خەڵكی ئاشكرا دەكەم كە دەسەڵات خەریكی چیە و چ كاریك دەكات و با عێراقیەكان بەتەمای چاكسازی و كاركردن نەبن لەو دەسەڵاتە و ئەو هەنگاوانەی كە بە ناو بۆ چاكسازی گیراوەتە بەر لەلایەن عەبادییەوە بەڵكو تەنها بۆ پارەخواردنە."

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار