٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش له‌گه‌ڵ زه‌نگی قوتابخانه‌ 200 منداڵی ڕفاند

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش ٧٥ کەسیان گوللەباران کرد و، ٢٠٠ منداڵیشیان لە قوتابخانەوە ڕفاند.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لەسەر پردی سەنحاریب لەنێو شاری مووسڵ تەقە لە بەرپرسی نەھێنی پۆلیسی داعش بە ناوی (حازم ئەحمەد) کرا، لە ئاکامدا خۆی و چەکدارێك کوژران.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ داعش ٧٥ کەس گوللەباران کرد، لەبەر ئەوەی حازر نەبوون بچنە بەرەکانی شەڕ.
(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، ھەر ئەمڕۆ داعش لە دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندندا ئەمەی بە دەرفەت زانیوە و ٢٠٠ قوتابی ڕفاندووە و بردوویانە بۆ مەشقی سەربازی، ئەمەش بووەتە ھۆی نیگەرانیی کەسوکاری منداڵەکان.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار