داعش 5 ئه‌فسه‌ری گولله‌باران كرد

مووسڵ -KDP.info- له‌شاری مووسڵ تیرۆریستانی داعش ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و وێنه‌گرێكیان گولله‌باران كرد و، فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانیش مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشی كرده ئامانج
.بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانی داعش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5 ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان له ناحیه‌ی گه‌یاره له باشووری شاری مووسڵدا گولله‌باران كرد ڕاسته‌وخۆ دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، له‌گه‌ل وینه‌گرێكی ڕۆژنامه‌وانیش به ناوی ( قه‌حتان سه‌لمان) كه له كه‌ناڵی ئاسمانیی سه‌مای مووسڵ كاری ده‌كرد گولله‌باران كرد بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی دیاری بێت".
(عیسمه‌ت) دەیشڵێت، هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان كارگه‌ی دروستكردنی بۆمبی چێنراویان لە گه‌ڕه‌كی سناعه‌ی شاری مووسڵ كرده ئامانج و، له ئه‌نجامدا ته‌واوی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له‌ناودا بوون كوژران و ئه‌و كارگه‌یه‌ش ته‌خت كرا.
نه‌شوان به‌رزنجی




