٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپەیمانیی شیعە، بۆ گۆڕینی عەبادی وەجووڵە کەوتووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  سەرچاوەگەلی عێراقی ئاشکرایان کردووە کە، جموجۆڵێکی پشت پەردە لە لایەن هاوپەیمانیی شیعەی فەرمانڕانەوە هەیە بۆ گۆڕینی (حەیدەر عەبادی) سەرۆکوەزیران.

ئەو سەرچاوانە بۆ "شەرقولئەوسەت" ڕونیان کردووەتەوە، "لایەنی پێوەندیدار بە گرووپگەلی نزیک لە ئێران، قسە لەسەر ئەوە دەکەن کە (گۆڕینی عەبادی) دەچێتە خانەی داوی شەرعییەوە، بەڵام هەرچی مەرجەعی شیعەکانە لە عێراق(ئایەتوڵڵا سیستانی)، هێشتا بە توندی پشتیوانی لە (عەبادی) دەکات."
سەرچاوەکە گوتووشیەتی، زیاتر لە بەربەستێک لەبەردەم گۆڕینی سەرۆکوەزیراندا هەن، لەوانە، "ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بە سەرۆکایەتیی(عەممار ئەلحەکیم) و ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی(موقتەدا سەدر) دەڵێن، ئەگەر گۆڕانکاری بکرێت نابێ کەسێکی دی لە حزبی دەعوە –کە مالیکی ڕابەرایەتی دەکات- بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ڕاسپێردرێتەوە."

ئەو سەرچاوەیەی لە کەندەنەوە قسەی بۆ ئەو ڕۆژنامەیە کردووە، ئاشکرایشی کردووە کە، (عەبادی) و (مالیکی) گەلیک توند قسەیان لەگەڵ یەکدیدا کردووە؛ ڕوونیشی دەکاتەوە کە (مالیکی) هەفتەی ڕابردوو چووەتە بارەگاکەی (عەبادی)، بەڵام پاش کەمێک لە گفتوگۆیان دەنگیان وەها بەرز بووەتەوە لە دەرەوە بیستراوە"، ئاماژەیشی داوە، "(مالیکی) بە توڕەیی لە نووسینگەکەی (عەبادی) هاتووەتە دەرەوە و، لەبەر خۆیەوە بە خیانەتکار و بەکرێگیراوی ئینگلیز ناوی ئەوانی هێناوە؛ ئەمە وک ئاماژەیەک بە سەرکردنەکانی حزبی دەعوە کە کاتی خۆی لەگەڵ (مالیکی)ـدا بوون و کەچی ئێستا پشتیان تێیکردووە و لایەنگری(عەبادی)ـن، لە نێو ئەمانەیشدا، (سادق ئەلڕەکابی) و (تاریق نەجم) و (وەلید ئەلحللی)، هەڵبەت هەرسێکیشیان ڕەگەزنامەی بەریتانیان هەیە."

هەواڵی پەیوەندیدار