٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"ئەگەر به‌غدا هەنگاوی پێچەوانەی هەبێت، كورد نه‌وتی خۆی بۆ خۆی ده‌بێ"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی لیژنەی دارایی ڕەتی كردەوە (عادل عەبدولمەهدی) بەشێوەیەكی فەرمی داوای كردبێت لە بوودجەی ٢٠١٦دا نەوتی هەرێم وەك سەرچاوەی داهات بۆ ئەو بودجەیە هەژمار نەكرێت و، لە ڕووی داراییەوە ھیچ پێوەندییەكیان بە هەرێمەوە نەمێنێت.

حاكم (سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "(عادل عەبدولمەهدی) وەزیری نەوتی عێراق، داوای نەكردووە لە بوودجەی ٢٠١٦دا نەوتی هەرێم وەك سەرچاوەی داهات بۆ ئەو بوودجەیە هەژمار نەكرێت و، لە ڕووی داراییەوە عێراق ھیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان نەمێنێت. ئەگەر شتێكی وایش ڕوو بدات و حكوومەتی عێراق هەنگاوی بەو شێوەیە پێچەوانەی هەبێت ئەوا مەترسییەكی گەورە دەبێت بۆسەر عێراق و، هەرێمی كوردستان سودمەند دەبێت، ئەوكات بە خۆشحاڵیەوە درێژە بە سیاسەتی سەربەخۆیی ئابووری خۆمان دەدەین و نەوتی خۆمان بۆ خۆمان دەفرۆشێن.
(سلێڤانەیی) ئاماژەی دا كە "كێشەكان لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا نییە، مافەكانمان لە پرۆژەیاسادا هەیە، بەڵام كێشەمان لە پابەندنەبوونی بەغدایە بە ڕێكەوتن و پرۆژەیاسای بوودجە."
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاشكراشی كرد كە: "پرۆژەیاسای بوودجەی 2016ی عێراق كە وەزارەتی دارایی ناردوویەتی بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، من كۆپیەكم لێ دەست كەوتووە، كە بوودجەی 2016 هەر بوودجەکەی 2015یە بە نیسبەت هەرێمی كوردستانەوە. بۆیە بۆ بوودجەی 2016ی عێراق پشكی هەرێم هەر سەدا17یە و پێشمەرگەش بەشێكە لە سوپای زەمینیی عێراقی و هەموو مافەكانی حكوومەتی هەرێم چۆن لە بوودجەی 2015دا هەبوون بە هەمان شێوەش لە بوودجەی 2016دا هەن و، دەستكاری نەكراوە. تەنها بوودجەی گشتی عێراق گۆڕانی بەسەردا هاتووە و ژمارەكان گۆڕدراون."

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار