كابینه نوێیەکەی میسر پێك هات
__2015_09_19_h13m14s11__LB.jpg)
میسر-KDP.info-بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (دەنگیئەمەریکا) ئەمڕۆ شەممە حکوومەتی نوێی میسر لە بەردەم (عەبدولفەتاح سیسی) سەرۆکی ئەو وڵاتەدا سوێندی یاسایی خوارد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە (شەریف ئیسماعیل) وەزیری پێشووی نەوت بوو بە سەرۆکوەزیری نوێی میسر، هەندێک وەزیری کابینەکەی پێشویش لە پۆستەکانیاندا ماونەتەوە لەوانە وەزیرانی دارایی و، ناوخۆ و، دەرەوە و، دادوەری.
حەفتەی ڕابردوو (ئیبراهیم مەحلەب) کە سەرۆکوەزیری میسر بوو دەستی لە کابینەکەی کێشایەوە بە هۆی ئەو ڕەخنانەی کە لەسەر گەندەڵی لە کابینەکەی گیرابوون، بە تایبەتی دوای ئاشکرابوونی گەندەڵییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سزادانی وەزیرەکەی بە تۆمەتی گەندەڵی کە بەرتیلی زیاتر لە (یەک ملیۆن) دۆلاری وەرگرتبوو، لەو بارەیەوە سیسی بەڵێنی داوە کە کۆتایی بە گەندەڵی لەو وڵاتەدا بهێنێت.
شیاوی گوتنە، ئەرکی سەرەکی کابینەی نوێ بەرپرسیاریەتی دەبێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەو وڵاتەدا کە بڕیارە لە ١٧ـی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ٢ـی کانوونی یەکەم، دەکرێت.




