داعش ددانی نا بە کوشتنی 'مەلاشوان'دا

ههولێر-KDP.info- گرووپی داعش دوای بێدەنگییەکی زۆر، ددانی نا به كوشتنی مهلا شوان کە بۆ ماوەی ساڵێک بوو لەنێو داعش بوو و، لە ناحیەی دارەتووەوە لەگەڵ هاوژین و منداڵەكانی پەیوەندی بەو گرووپەوە كردبوو.
مەلا شوان زۆرجار وێنە و ڤیدیۆی بڵاو دەکردەوە و گاڵتەی بە پێشمەرگە قارهمانهكان دەکرد و دیگوت: "بەم زووانە کوردستان فەتح دەکەین، لە ڤیدیۆیەکی دیکەشیدا سەری چەکدارێکی 'حەشدیشەعبی'ـی بڕی. بهڵام زۆری نهبرد ئهم تیرۆریسته به سزای گهل گهینرا..مەلا شوان کە لەنێو داعش ناوی خۆی کردبوو بە ئەبووهاروونە کورد، لە مانگی 11ی 2014 بە خێزانەکەیەوە چووە موسڵ و پەیوەندی بە داعشەوە كرد، لە نزیک کەرکووکیش دژی پێشمهرگه شهڕی دهكرد.. داعش وێنەی مەلا شوانی لە ماڵپەڕەکانی خۆی بڵاو كردووەتەوە و، بە فەرمی کوشتنی لە یەکێک لە هێرشەکانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە نزیک کەرکووک پشتڕاست كردووەتەوە.
ڕۆژی 28/7/2015، سەرچاوەیەك لە ئهنجوومهنی ئاساییشی ههرێمی كوردستان رایگەیاند كە " لە پرۆسەیەکی نهێنیدا لەگەڵ هێزه هاوپەیمانەکان، توانییان شوێنی مەلا شوان دیاری بکەن کە چەند رۆژێک چاودێری تەواوی ماڵەکەیان کردووە لە حەویجە، دوای چوونەدەرەوەشی لە ماڵەکەیدا، لەژێر چاودێرییەکی توند لە شوێنێکی چۆڵ، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیكەی پڕ لە چهكداری داعش، بۆردومان كراون و بە هۆیەوە مەلا شوان كوژراوە".
به گوێرهی بهدواداچوونێكی ڕووداو مەلا شوان لە مزگەوتی مام جەعفەر لە شارۆچكەی دارەتوو، لە نزیك هەولێر پێشنوێژ و وتارخوێن بوو، مانگی 11/2014 چووە نێو داعش. شوانی تیرۆریست ساڵی 2006 ژنی هێناوە. باوكی دوو كچ بوو بە ناوەكانی (هانا و هالە)، دوو خوشك و دوو برای هەیە و دایك و باوكی لە هەولێر دادەنیشن. باوكی ئهم تیرۆریسته خاوەن پێداویستی تایبەتە. مەلا شوان سەر بە یەكێك لە عەشیرەتە دیارەكانی كوردستانە و لە بنەڕەتدا خەڵكی گوندی زێبارۆكی سەر بە قەزای شەقڵاوەیە.




