٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە هۆی ژەهراویبوونەوە ٢٠ داعش مردن.. یەكێكیان ئەمیرە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، بە هۆی ژەهركردنە ناو خواردنەوە، ٢٠ تیرۆریستی داعش مردون كە یەكێكیان پلەی ئەمیری هەیە.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە شارۆچكەی بەعاجی رۆژهەڵاتی مووسڵ، بە هۆی ژەهركردنە ناو خواردنەوە ٤١ تیرۆرست ژەهراوی بوون، كە تاوەكو ئێستا ٢٠ـیان مردوون و یەكێكیشیان ئەمیرە بە ناوی (ئەبوزێدان)".


(مەموزینی) گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری بۆمبڕێژكراو لە گەڕەكی مەلایین بە بارەگایەكی داعشدا تەقییەوە و لە ئاكامدا ١٢داعش كوژران".
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردە ڕوونیشی كردەوە، دوو گەنج لەبەر وێنەگرتن بە مۆبایل لە "بابل تۆپ"ـی سەنتەری شاری مووسڵ، گولـلەباران كران.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار