گه‌وره‌تیرۆریستێ كوژرا.. مۆبایلیان هه‌بووه بۆیه 127 كه‌سیان گرت

مووسڵ-KDP.info- هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی مۆبایلیان هه‌بووه، داعش 127 كه‌سی نێو شاری مووسڵی گرتن؛ له شارۆچكه‌یه‌كیش چه‌ن خانوویێكیان ته‌قاندنه‌وه و، له‌برانبه‌ردا گه‌وره‌تیرۆستێك و دووی دیكه‌یان لێ كوژران.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مموزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر- 70كم باكوورى رۆژئاواى مووسڵ- ته‌قه له باره‌گای پۆلیشی نهێنی داعشان كرا، له ئاكامدا 3 تیرۆریست كوژران كه له‌نێویاندا گه‌وره‌تیرۆریستێك هه‌یه به ناوی(ئه‌بو قه‌ییوم ئه‌لعه‌فرییه).''
به گوته‌ی(مه‌موزینی) هه‌ر ئه‌مڕۆ، چونكه مۆبایلیان به كار هێنابوو، داعش 127 كه‌سی ده‌ستگیر كردوون؛ هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی قه‌ره‌قووشیش 21 خانووی خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان ته‌قاندوونه‌ته‌وه.
نشوان به‌رزنجى




