گه‌وره‌ترینیان هێنده‌ی هه‌ولێر و ژماره‌ی دانیشتووانی بچووكترینیش هێنده‌ی دووكانداره‌كانی قه‌یسه‌ری نابێ.. 10 بچووكترین وڵاتی دنیا بناسه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێ ڕووبه‌ری زۆر و زۆریی ڕێژه‌ی دانیشتووان دوو بابه‌تی سه‌ره‌كیی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تن، ئه‌وه‌تا زۆر ده‌وڵه‌ت هه‌ن، كه نه ڕووبه‌ره‌كه‌یان به هێنده‌ی ڕووبه‌ری پارێزگای هه‌ولێره نه ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌ندێكانیش به هێنده‌ی ڕێژه‌ی دانیشتووانی عه‌نكاوه‌ی هه‌ولێره.

ماڵتا: دوورگه‌یه‌كی ئه‌ورووپاییه و ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای نێوه‌ڕاست. دانیشتووانه‌كه‌ی سه‌رووی 423 هه‌زاركه‌سه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 316كم چوارگۆشه‌یه، به ده‌یه‌م بچووكترین وڵات له جیهاندا هه‌ژمار ده‌كرێ. ئه‌و وڵاته به مێژوویێكی كۆنی فینیقیا و ئه‌غریق و رۆمانییه‌كان ناوی ده‌ركردووه؛ ئه‌مه سه‌رباری كه‌نار ده‌ریا و شوێنی سرووشتیی سه‌رنجڕاكێش.
مۆڵدۆڤا: دوورگه‌ی مۆڵدۆڤا له زه‌ریای هیندی به كه‌ناره ده‌ریاییه كریساڵییه‌كانی ناوی ده‌ركردووه و دارستانێكی چری هه‌یه؛ ڕووبه‌ره‌كه‌ی 300كم چوارگۆشه‌یه و دانشتووانه‌كه‌ی هه‌ر كه‌مێك سه‌رووی 341هه‌زار كه‌سێكه، به نۆیه‌م بچووكترین وڵاتی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێ.
سانت كیتس و نیفیس: ڕووبه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌تۆكه‌یه كه له دوو دوورگه پێك هاتووه ته‌نیا 261كم چوارگۆشه‌یه، ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و به هه‌شته‌م بچووكترین وڵات هه‌ژمار ده‌كرێ و بچووكترینی ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشووره. ئه‌و وڵاتۆكه‌یه به كه‌نار ده‌ریاییه‌كانی و سرووشته هێمنه‌كه‌ی ناوی ده‌ركردووه.

دووورگه‌ی مارشاڵ: حه‌وته‌م بچووكترین وڵاتی دنیایه و له كۆمه‌ڵێك دوورگه‌ی ڕۆژاوای زه‌ریای هادی پێك هاتووه، رووبه‌ره‌كه‌ی 181كم چوارگۆشه‌یه و 68هه‌زار كه‌س ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌كه‌یه‌تی. مارشاڵ جگه له جوانیی كه‌ناراوه‌كانی به مۆزه‌خانه‌كانی ناسراوه كه، شارستانه‌تیی گه‌لی مارشاڵ ده‌گێڕنه‌وه و هێشتایش ئه‌و گه‌له زۆرینه‌ی ره‌های ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی پێك دێنن.

لیختنشتاین: ئه‌ماره‌تی لیختنشتاین ده‌كه‌وێته سه‌ر چیای ئه‌لبی ئه‌ورووپای نێوه‌راسته‌وه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی 160كم چوارگۆشه‌یه و 37كه‌س ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌كه‌یه‌تی؛ دیمه‌نی گه‌لێك جوان و شاخی سه‌وز و به‌فرینی هه‌ن. شه‌شه‌م بچووكترین وڵاتی دنیایه و شاژنێك له قه‌ڵای فادوز كه پایته‌خته‌كه‌یه‌تی فه‌رمانڕانی ئه‌و وڵاته‌یه.

سان مارینۆ: سان مارینۆ كه پێنجه‌م بچووكترین ولاتی دنیایه، بایه‌خه‌كه‌ی له قه‌باره‌كه‌ی مه‌زنتره، به‌وه‌ی كه، كۆنترینه له وڵاته كۆمارییه سه‌ربه‌خۆكان له مێژوودا و، كۆنترین ده‌ستووری هه‌یه كه هێشتا كاری پێ ده‌كرێ. هاوكات كۆماره له نێو كۆماردا، ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیتالیاوه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی 61كم جوارگۆشه‌یه و 32هه‌زار كه‌س دانیشتووانه‌كه‌یه‌تی. به هۆی ژیانه ئاسووده‌ییه‌كه‌یه‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئاستی دنیادا درێژترین ته‌مه‌نیان هه‌یه.

تۆفالو: له نیوه‌یڕێگای نێوان هاوای و ئوستوڕالیایه له‌سه‌ر زه‌ریای هادی، چواره‌م بچووكترین وڵاتی دنیایه. دوورگه‌كه 26كم جوارگۆشه‌یه و دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌ر 10هه‌زار كه‌سێك ده‌بن.

ناورو: دوورگه‌یه‌كه و ده‌كه‌وێته نێو زه‌ریای هادییه‌وه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی 21كم جوارگۆشه‌یه و دانیشتووانه‌كه‌ی 10هه‌زار كه‌سێك ده‌بن، به سێیه‌م بچووكترین وڵاتی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت.

مۆناكۆ: سه‌رباری ناوده‌ركردنی به جوانی و ولاتی گه‌شتیارانه‌وه، یه‌كێك له دیارترین ڕووی سه‌رمایه‌دارانی دنیایه؛ مۆناكۆ دووه‌م بچووكترین وڵاتی دنیایه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 2كم چوارگۆشه‌یه، دانیشتووانی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی گه‌شتیاران كه ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌ریای نێوه‌راسته‌وه، 36هه‌زار كه‌س ده‌بێ.

ڤاتیكان: بچووكترین وڵاتی دنیایه و، ڕووبه‌ره‌كه‌ی 0.44كم چوارگۆشه‌یه و ڕه‌نگه هه‌ر هێنده‌ی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر ببێت. دانیشتووانه‌كه‌ی 842 كه‌سه. ڤاتیكان به قیبله‌ی مه‌سیحییه كاسۆلیكه‌كانی دنیا ناسراوه.
CNN- زریان زیاد






