پێشمه‌رگه له ڕۆژئاوای كه‌ركووكەوە جووڵه‌ی داعشی بڕی

ڕۆژئاوای كه‌ركووك -KDP.info- به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك (د. كه‌مال كه‌ركووكی) ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له سێیه‌م ڕۆژی جه‌ژندا، پێشمەرگە هێرشێکی داعشیان تێك شكاند.
به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك (د. كه‌مال كه‌ركووكی) ڕایگه‌یاند كه لە سێیەم ڕۆژی جەژندا سه‌عات نۆ و پازدە خولەك تیرۆریستانی داعش هێزیان هێنابوو لە گوندەکانی مەحگوڕ و منسییە و، دەستیان کرد بە تەقەکردن بە دۆشکە و پاشان بە هاوەنی سەدوبیست، بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە قارەمانەکانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك لە گەڕاو سەر بە سنووری سنووری لیوای (١٠) دە، پێشمەرگە قارەمانەکان لێیان هاتنە دەست و زۆر مەردانە وەڵامیان دانەوە و پاشان به هه‌ماهه‌نگی نێوان میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک و هێزەکانی هاوپەیمانان تواندرا فڕۆکەکان بگەنە ئاسمانی شەڕەکە و لە سه‌عات دوازدە و پێنج خولەك بە چڕی تیرۆریستان بۆردومان كران لە گوندی مەحگوڕ لە ده‌می هه‌ڵاتنیشیدا كه تیرۆریستان ڕایان كرد زیانێكی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت.
)كه‌ركووكی( ده‌یشڵێت، نیوەشەوی دوێشەو سه‌عات (یەك و نیو) جموجۆڵێکی بەرچاوی تیرۆریستان هەبوو لە سنووری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووكدا، بۆیە بە چڕی شوێنی جوڵانی تیرۆریستان بۆردومان کران لە لایەنی تۆپخانەی پشتوانی دووی قارەمان لە گوندەکانی خەڕەت‌ئیدریس و کوازعەرەب و سەیدخەلەف، ئەو بوردومانانە بوونە هۆی زیانی گەورە تیرۆریستان و هەڵاتنیان.




