له بادۆشدا چەند مۆڵگه‌یه‌كی داعش کاول كران

بادۆش-KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان چەند مۆڵگه تیرۆریستێکیان له چیای بادۆشدا کوتا و کاولیان کرد.
ئه‌مڕۆ سەعات 3:00ى پاشنیوه‌ڕۆ, فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان 4 جار كۆگایه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و چەند باره‌گایەکی تیرۆریستانى داعشیان له به‌رزاییه‌كانى بادۆش, به‌رانبه‌ر ئاسكى مووسڵ له میحوه‌رى رۆژئاواى دیجلەدا بۆردومان كرد.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی كه‌وتووه و رایانگه‌یاندووه، "له ئاكامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا, وێڕاى خاپووركرانی چەند باره‌گا و كۆگایه‌كى تیرۆریستان زه‌ره‌ر و زیانێكى زۆرى گیانى و ماددیان لێ که‌وتووه."




