داعش تێكبه‌ربوونه‌وه.. كوژراویان زۆره

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانى داعش له‌و ناوچانه‌ى بوونیان هه‌یه تا دێ، ناكۆكییه‌كانیان له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات گرتنه‌ده‌ست و پاره و ماڵ و ئافره‌ت زیاتر ده‌بێ؛ له‌م ئه‌م چه‌ند رۆژه‌یشدا تیرۆریسته بیانى و عێراقییه‌كان چه‌ندین جار له‌نێو خۆیاندا تێكبه‌ربوون.
(سه‌عید مه‌مموزینى ) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ماوه‌یه‌كه شه‌ڕى ناوخۆ له‌نێوان تیرۆریستانى داعش بیانى و عێراقییه‌كاندا دروست بووه، له ته‌له‌عفه‌ر به‌شه‌ڕ هاتن و له ئه‌نجامدا 21 تیرۆریست تێداچوون و ژماره‌یه‌كیشیان بریندار بوونه؛ له شوققه‌ى كه‌رامه‌ى سه‌وزیش به‌هه‌مان شێوه تێكبه‌ربوون و 12یان له یه‌كدى كوشتووه و بریندارى زۆریشیان هه‌یه.''
پێوه‌ست به‌و شه‌ڕه نێوخۆیانه‌ى داعش (مه‌مموزینى) پێی وایه: "ئه‌مانه شێوه‌یه‌ك له بازرگانییان هه‌یه كه كڕین و فرۆشتن به ئافره‌ت و، دێرینه(اثار) و كه‌لوپه‌لی ده‌ستكه‌وتووه‌وه ده‌كه‌ن و، هه‌ڵبه‌ت كێشه‌كان زۆرتر له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات گرتنه‌ده‌ست و به‌ده‌ستهێنانى پله و پایه و پاره‌یه؛ بێگومان شكسته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانیشیان له به‌ره‌كانى شه‌ڕ به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر هێزى پێشمه‌رگه‌وه هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌و ناكۆیانه‌یه.''
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی، رۆژ له دواى رۆژ كێشه و جیاوازییه‌كانیان گه‌وره‌تر ده‌بن و، پێشتریش له چه‌ندین شوێنى تر شه‌ڕى له‌م شێوه‌یه‌ی له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات و ده‌ستكه‌وت له‌نێوانیاندا روویداوه و، تائیستایش ژماره‌یه‌كى زۆریان له یه‌كترى كوشتووه.
نه‌شوان به‌رزنجى




