هێرشه‌كه‌ى داعش به سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه كوتاییهات

حه‌ردان -KDP.info- (عه‌بدولخالق هه‌ركی) رایگه‌یاند، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش له گوندی گرد شۆر-ی سه‌ر به میحوه‌ری حه‌ردان، هێرشیان کردە سەر پێشمه‌رگه و، هێرشه‌كه‌یان تێكشكێندرا و به سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه كوتاییهات.
نه‌قیب (عه‌بدولخالق هه‌ركی)، له فه‌وجی سێی سه‌ر به لیوای12 ی پێشمه‌رگه، له میحوه‌رى حه‌ردانه‌وه به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: " سه‌عات 05:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە 19/7/2015 تیرۆریستانى داعش هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی گردشۆر، به‌ڵام دوای زیاتر له یەک سه‌عات شه‌ڕه‌كه به سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه كوتاییهات".
(هه‌ركى) له‌باره‌ی زیانه‌كانه‌وه گوتی: "ته‌رمی تیرۆریستێك له‌به‌ر ده‌ستمانه كه خۆكوژ بووە و ویستی خۆی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگەدا بته‌قێنێته‌وه، بەڵام پێش ئەوەی بگاته سەنگەری پێشمەرگە كوژرا و به دووربینیش به دووری چه‌ند سه‌د مەترێك ته‌رمی نۆ تیرۆریستى دیکە ده‌بینرێت".
به‌پێی قسه‌ی (عه‌بدولخالق هه‌ركی) دوای 40 خوله‌كیش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان گه‌یشتن و دوو شوێنی تیرۆریستانى داعشیان له‌و به‌ری گونده‌كه بۆردومانكرد و دوو پێشمەرگەش لە شەڕەکەدا بەسووکی برینداربوون.




