سەرلەشکری پێشمەرگە: سه‌رۆك بارزانی گوڕوتینێكی دیكه‌ی دا به هێزی پێشمه‌رگه

رۆژئاوای دیجلە-KDP.info-سه‌رله‌شكری پێشمەرگەى كوردستان ده‌ڵێ، سه‌ردانی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ، گوڕوتینێكی دیكه‌ی دا به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئه‌و سه‌ردانه‌یش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه گرینگ بوو.
سەرلەشکری ھێزی پێشمەرگە فەریق (جەمال ئیمێنکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: " سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەجەژنەکانی رابردوویشدا سەردانی میحوەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی لەھەموو ناوچەکان دەکرد و ئەمڕۆیش سەردانی میحوەری رۆژئاوای دیجلەی کرد؛ گرینگی سەردانی (سەرۆک بارزانی) لەوە دایە کە خۆی به پێشمه‌رگه ده‌زانێ و لەسەره‌تای دەستپێکردنی شه‌ڕدا (سەرۆک بارزانی) له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه له‌به‌ری جه‌نگدا بووه.
فەریق (جەمال ئیمێنکی) گوتیشی، ھێزی پێشمەرگە دوور لە کەسوکاریان لەسەنگەری شەڕدان، بۆیە ھاتنی (سەرۆک بارزانی) بۆ ناویان گوڕوتینێكی دیكه‌ی دا به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و وره‌یان به‌رز ده‌كاته‌وه.
سەرلەشکری ھێزی پێشمەرگە ڕوونیشی کردەوە، ھاتنی سەرۆکی ھەرێم، بۆ بەرەکانی جەنگ تەنھا بۆ بەسەرکردنەوە و جەژنە پیرۆزە بووە لەھێزی پێشمەرگە.
ئاماژه‌ییشی دا، ھێزی پێشمەرگە له‌گشت سه‌نگه‌ره‌كاندا لەئامادەباشی تەواو دایە، به‌ڵام پێویستە حیساب بۆ دووژمن بکرێت جا دووژمن کەم یان زۆر بێ، هه‌ر به‌و ئاماده‌كارییه‌شه‌وه‌یه كه دوژمن هه‌رجارێ هێرش بكات به‌رپه‌رچی ده‌درێته‌وه و گورزی گه‌وره‌ی لێ ده‌وه‌شێندرێ.
بڵند ئیبراھیم




